بەپێی هەواڵی کوردپرێس، پارتی ڕێگەی لە چوونی هەردوو هونەرمەند ئەمال مەسلۆسی تونسیی و شادی غوڵامی خەڵکی کوردستانی ئێران کرد، کە بۆ بەشداریی کردن لە فێستیڤاڵی بەرچەم ڕوویان لە شاری کۆبانێ لە کوردستانی سووریا دەکرد.
دەبوو دوێنێ هەردوو هونەرمەند بگەنە شاری کۆبانێ و بۆ ڕۆژی سێیەم بەشداری ڤێستیڤاڵەکە بکەن.
فێستیڤاڵی شەهید بەرچەم، فێستیڤاڵێکی هونەریی و کەلتوورییە، ئەمساڵ لە گەڕی دووەمیدایە، هەموو گەلانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا تێیدا کەلتوور و هونەری خۆیان پێشکەش دەکەن، ئەمڕۆش فێستیڤاڵەکە لە ڕۆژی سێیەمیدا بەردەوامە.
Your Comment