بافڵ تاڵەبانى حکوومەت لە مەسروور بارزانى وەردەگرێتەوە

ئەندامێکى سەرکردایەتى یەکێتى ڕایدەگەیەنێت، سەرۆکی یەکێتی سەرکردایەتی بەرنامەی ڕاستکردنەوەى رێرەوى حکومڕانى دەکات و حکوومەتەکە لەم سەرۆکی حکوومەتە و تیمە زەردەکەی وەردەگرێتەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ستران عەبدوڵا، ئەندامى سەرکردایەتى یەکێتى لە فەیسبووکى خۆى بڵاویکردەوە، بەرنامەی یەکێتیی ڕوون و ئاشکرایە، یەکێتی جاڕی داوە کە حوکمڕانی داهاتووی کوردستان خۆمان نەخشی سەرەکی تیا دەگێرین، خۆمان سیاسەتەکەی دادەنێین. چوونکە ئەمە هەر بە یەکێتیی دەکرێت.

ئەو بەرپرسەى یەکێتى دەڵێت: جا پارتیش ئەمە دەزانێ، سەرۆکی "کابینەی شکستیش" دەیزانێ، بۆیە جەنگی مەغلوبەیان دژی یەکێتی بەرپا کردووە لە تەخوینەوە بۆ جنێودان و بۆ هەوڵی پەکخستنی هەڵبژاردنیش.

 ئەندامەکەی یەکێتی ئاشکراى دەکات، کە سەرۆکی یەکێتی بافڵ تاڵەبانی لەبەر کورد و لەبەر خەڵکی کوردستانیش سەرکردایەتی بەرنامەی ڕاستکردنەوەی ڕێرەوەکە دەکات، کە حکوومەتەکە لەم سەرۆکی حکوومەتە و تیمە زەردەکەی وەردەگرێتەوە.

News Code 224000

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha