بەپێی هەواڵی کوردپرێس، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیامەکەیدا پیرۆزبایی له عه‌لی باپیر، سه‌رۆکی کۆمه‌ڵی دادگەریی کوردستان و ته‌واوی سه‌رکردایه‌تی و ئه‌ندامان و جه‌ماوه‌ری حیزبەکە دەکات و دەڵێت، "هیوای سه‌رکه‌وتنیان بۆ ده‌خوازم".
دەقی پەیامەکەی نێچیرڤان بارزانی:
له یادی دامه‌زراندنی کۆمه‌ڵی دادگه‌ریی کوردستاندا، پیرۆزبایی له به‌ڕێز مامۆستا عه‌لی باپیر سه‌رۆکی کۆمه‌ڵ و ته‌واوی سه‌رکردایه‌تی و ئه‌ندامان و جه‌ماوه‌ری کۆمه‌ڵی دادگه‌ریی کوردستان ده‌که‌م، هیوای سه‌رکه‌وتنیان بۆ ده‌خوازم.
له‌م یاده‌دا جه‌خت له گرنگیی ڕۆڵی هێز و لایه‌نه سیاسییه‌کانی کوردستان له‌پێناو یه‌کڕیزی و ته‌بایی و کاری پێکه‌وه‌یی له‌نێوان هه‌موو لایه‌نه‌کاندا ده‌که‌مه‌وه و له‌مباره‌یه‌وه ئاماده‌یی و ڕۆڵی به‌ڕێز مامۆستا عه‌لی باپیر و کۆمه‌ڵ به‌رز ده‌نرخێنم.
Your Comment