لە  گرژیی نێوان هێزەکانی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان کەسێک کوژرا و چوار کەسی دیکەش برینداربوون

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- دەزگای ئاسایشی هەرێم ڕایگەیاند، لە ڕووداوەکەی گوڵەخانە کەسێک کوژرا و چوار کەسی دیکەش برینداربوون و دوای ڕووداوەکەش بکوژەکە دەستگیرکرا.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان لە ڕوونکردنەوەیەکدا ڕایگەیاندووە، "ئێوارەی ۴ی ۴ ۲۰۲۴ لە گوندی (گوڵە خانە) پاش ئەوەی گرژیی و ئاڵۆزیی چەکداری لە نێوان هێزەکانی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان ڕوویدا، بووە هۆی کوژرانی کەسێک و برینداربوونی ٤ کەسی دیکە".

ئاماژەی بەوەشکردووە، هێزەکانی دەزگای ئاسایشی هەرێم بۆ ئارامکردنەوەی دۆخەکە دەستبەجێ گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکە بە مەبەستی کۆنتڕۆڵکردنی دۆخەکە و بەفەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوە بکوژەکە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئۆپراسیۆنەکانی ئاسایش دەستگیرکرا.

News Code 223307

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha