بەپێی هەواڵی کوردپرێس، دەرباز کۆسرەت رەسوڵ که به سه‌رۆکایه‌تی شاندێکی حزبه‌که‌ی سه‌ردانی گوڵه خانه‌ی کرد و له‌گه‌ڵ محەمەد حاجی مەحموود کۆ بووه‌وه و دواتر له کۆنگره‌یه‌کی ڕۆژنامه‌وانی هاوبه‌شدا، ڕایگه‌یاند: "چۆن له ڕابردوودا کاکه حه‌مه له رۆژه سه‌خته‌کان و هه‌ڵوێسته جیاجیاکاندا به به‌رده‌وامی پشتیوان و هاوکاری یه‌کێتی بووه، ئێمه‌ش به هه‌مان ڕۆحیه‌ت پشتیوانیان لێده‌که‌ین و به هاوپه‌یمانێکی سه‌ره‌کی خۆمانی ده‌زانین".
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌شکرد، "له هه‌ڵبژاردنی ڕابردوو له هه‌ندێک شوێنی جیاجیا هاوپه‌یمانیمان هه‌بووه و بڕواشمان به‌وه هه‌بووه که هه‌ر هاوپه‌یمانیه‌کمان کردبێت بۆ به‌هێزکردنی قه‌واره‌ی هه‌رێمی کوردستان و پته‌وکردنی هه‌رێمی کوردستان بووه، بۆ هه‌ڵبژاردنی داهاتووی وه‌کوو یه‌کێتی به سه‌ربه‌خۆی به لیستی یه‌کێتی به‌شداری ده‌که‌ین به‌ڵام ئه‌وه ناگه‌یه‌نێت که له هه‌ندێک شوێن ئه‌گه‌ر پێویست بکات هاوپه‌یمانی دروست بکه‌ین".
په‌یوه‌ست به کێشه ناوخۆییه‌کانی پارتی سۆسیال دیموکرات، دەرباز کۆسرەت ڕەسووڵ ده‌ڵێت، "ئێمه کاکه وه‌کوو سه‌رۆکی سۆسیال دەناسین و کێشه‌کانی ناوخۆیان په‌یوه‌ندی به هیچ حزبێکه‌وه نییه و به‌پێی په‌یڕه‌وی ناوخۆی خۆیان مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا کردووه و پێویست ناکات له‌وه گه‌وره‌تر بکرێت".
لایخۆیه‌وه محه‌مه‌د حاجی مه‌حموود له کۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانیه‌که‌دا ڕایگه‌یاند، "پێمان وایه پڕۆسه‌ی سیاسی ئامڕازێکه بۆ خزمه‌تکردنی خه‌ڵک و بۆ ئه‌م هه‌ڵبژاردنه هه‌رچی پێویست بێت لای ئێمه‌وه ئاماده‌ین بکه‌ین".
Your Comment