نێچیرڤان بارزانی و وەزیری دەرەوەی تورکیا کۆ بوونەوە

بەشی تورکیا- له‌ كۆنفرانسى ئاساييشى مينوشن،  نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌ كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا له‌گه‌ڵ هاكان فيدان، وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى توركيا، ده‌ر‌باره‌ى ده‌رفه‌ت و بواره‌كانى پته‌وكردنى په‌يوه‌ندييه‌كانى توركيا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، گفتوگۆيان كرد.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لەمبارەوە لە ڕاگەیەندراوی سەرۆکایەتی هەرێم، ئێوارى ئه‌مڕۆ هه‌ينى ۲۰۲۴/۲/۱۶،  سەرۆکی هەرێم و وەزیری دەرەوەی تورکیا کۆ بوونەوە و هه‌ردوولا جه‌ختيان له‌ پاراستنى ئاساييش و سه‌قامگيرى و هاريكاريى هاوبه‌شى توركيا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان كرده‌وه‌ بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى هه‌ڕه‌شه‌ و مه‌ترسييه‌كان له‌سه‌ر ئاساييش و ئاراميى هه‌ردوو وڵات‌.

هه‌روه‌ها باسيان له‌ دوايين هه‌وڵ و هه‌نگاوه‌كانى هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ى نه‌وتى هه‌رێمى كوردستان و گفتوگۆكان له‌مباره‌يه‌وه‌ كرد.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى مه‌ترسييه‌كانى تيرۆر و كارى پێكه‌وه‌ييى وڵاتانى ناوچه‌كه‌ بۆ پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيرى و چه‌ند بابه‌تێكى ديكه‌ى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌ بوو.

News Code 223055

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha