هێرشەکانی ئەمریکا بۆسەر عێراق و سووریا دۆخی ناوچەکە ئاڵۆزتر دەکات

مەحموود عوسمان، سیاسەتوانی سەربەخۆی عێراقی دەڵێت: هێرشەکانی ئەمدواییەی ئەمریکا بۆ سەر عێراق و سووریا دۆخی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست زیاتر ئاڵۆز دەکات.

مەحموود عوسمان بە هەواڵدەریی نیشتمانیی عێراقی وتووە هەوڵی هەڵپەساردنی هێرش لەدژی هێزە ئەمریکییەکان هەوڵێکی بەجێ بوو بەڵام دێر ئەو هەنگاوە هەڵگیردرا.

ناوبراو وتیشی: حکوومەتی فیدراڵی عێراق لە ئاستی تواناکانی خۆیدا هەوڵی داوە بۆ هێور کردنەوەی گرژییەکانی نێوان هێزە چەکدارە عێراقییەکان و هێزەکانی ئەمریکا.

مەحموود عوسمان ئەوەشی ڕاگەیاند ئێران هەوڵ ئەدات کێشمەکێشەکان لەگەڵ ئەمریکا کەم بکاتەوە و گوشاری خستۆتەسەر گرووپە چەکدارەکان تا هێرشەکان بۆسەر هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق و سووریا بوەستێنن.

News Code 223032

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha