بەپێی هەواڵی کوردپرێس، عەلی یەرلی وەزیری ناوخۆی تورکیا لەبارەی کەوتنە خوارەوەی کۆپتەرێکى سوپای وڵاتەکەی ڕاگەیاندراوێکی بڵاو کردەوە و دەڵێت: "کاتژمێر 10:49 خولهکى شەوی ڕابردوو کۆپتەرێکى وڵاتەکەما لە فڕۆکەخانەی هاتایەوە دەستى بەجووڵە کرد، بەڵام لە گوندی کارتالی سەر بەشارەدێی نۆردگی نزیک دیلوک کەوتوەتە خوارەوە".
ناوبراو ئاماژەی بەوەشکرد، "لەئەنجامی کەوتنە خوارەوەی کۆپتەرەکە هەر دوو سەرنشینەکە گیانیان لەدەستداوه".
وەزیری ناوخۆی تورکیا هیچ ئاماژهیهکى بههۆکارى کهوتنه خوارهوهکهى نهکردووه.
Your Comment