حکوومەتی هەرێم پلەی زیاتر لە چوار هەزار پێشمەرگەی بەرز كردەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بە فەرمانی مەسروور بارزانی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی كوردستان پلەی زیاتر لە چوار هەزار پێشمەرگە بەرزكرایەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێم ڕایگەیاند، پاڵپشت بە فەرمانی هەرێمی ژمارە ٤٣٩ لە ٢٠٢٣/١٢/٢٤ فەرمانی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران ژمارە ٤٣٤ لە ٢٠٢٤/١/٣١ بە واژووی شۆڕش ئیسماعیل وەزیری پێشمەرگە، لە ۲٠٢٤/٢/١ پلەی  ٤٣٠٤ ئەفسەر لە خشتەکانی نەورۆز و ئەیلولی ئەفسەرانی وەزارەتی پێشمەرگە و یەکەکانی ۷۰ و ٨۰ بەرزکرایەوە.

بەپێی ڕاگەیەندراوێک، وەزیری پێشمەرگە، پیرۆزبایی لە ئەفسەران دەکات و هیوای سەرکەوتن و پێشکەوتنی زیاتریان بۆ دەخوازێت، هاوکات ڕاشیدەگەێنێت: لەماوەی ڕابردوودا هەوڵەکانمان لەگەڵ تیمی باڵای وەزارەتی پێشمەرگە، وەک تێمێکی یەکگرتوو، بە بەرنامەیەکی دروست و سەرکەوتووانە کارمان کرد، لەسەر رێکخستنەوەی دۆسیەی پلە بەرزکردنەوەی ئەفسەران و گەڕانەوەی پلەکانیان لە وادەی ئاسایی و یاسایی خۆی. 

وەزیری پێشمەرگە، دڵنیایی دەداتە سەرجەم ئەفسەران و هێزی پێشمەرگەی کوردستان، کە لەکارنامەی وەزارەتی پێشمەرگەدا بە ڕژدی کاردەکەن بۆ رێکخستنەوەی تەواوەتی و بەدامەزراوەییکردنی ئەرکی سەربازی لەوەزارەتی پێشمەرگە، بۆ ئەمەش داوا دەکات ئەفسەران و هێزی پێشمەرگە وەک هەمیشە لە خۆبردووانە و خۆنەویستانە لە پاراستنی خاکی کوردستان و گەلەکەمان بەردەوام بن و بە بەرزکردنەوەی پلەکانیان  ئەرکی بەڕێوەبردنی سەربازییانە و سەرکردایەتی هێزەکانیان چاکتر پیادە بکەن.

News Code 222979

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha