بەپێی هەوڵی کوردپرێس، كونسوڵی توركیا بە مەبەستی ماڵئاوایی بە بۆنەی كۆتاییهاتنی ئەركەكەی لە هەرێمی كوردستان سەردانی مەسعوود بارزانی كرد، و خۆشحاڵی خۆی نیشاندا بۆ ئەو ماوەی كاری كردووە لە هەرێمی كوردستان، و جەختی لە بەردەوامی و پێشوەچوونی پەویوەندی دۆستانەی نێوان هەرێمی كوردستان و توركیا كردەوە.
لایخۆیەوە سەرۆکی پارتی دیموکرات سوپاسی كونسوڵی توركیای كرد و هیوای سەركەوتنی بۆ خواست لە ئەركی نوێیدا و جەختی لە بەرەوپێش بردنی پەیوەندییەكانی نێوان هەردوولا كردەوە لە هەموو سێكتەرە جیاوازەكاندا.
بارودۆخی ناوچەكە و عێراق و دوایین پێشهات و ئاڵۆزییەكان تەورێكی دیكەی گفتوگۆكان بوون.
Your Comment