بەپێی هەواڵی کوردپرێس، دەستەی داکۆکی لە مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی لە ڕاگەیەنراوێکدا بڵاویان کردەوە،بەهیچ شێوەیەک لەگەڵ هیچ بەرپرسێکی هەرێم کۆ نەبوینەتەوە و لەگەڵیشیان کۆ نابینەوە.
ئاماژە بەوەش کراوە، هیوادارن جێگری بەڕێوەبەری گشتی ناوی ئەوانە ئاشکرا بکات کە دانیشتون لەگەڵیان، ئەگەر نەیکات ناچارن ئێمە ناوەکان بڵاو بکەنەوە بۆ ڕای گشتی.
ئەوەش خراوەتەڕوو، کۆنگرەی ڕۆژی یەکشەممەش بۆ باس کردنی سەردانەکەمان بوە بۆلای سەرۆک وەزیرانی عێراقی فیدراڵ، دووپاتی دەکەنەوە بایکۆت بەردەوامە تا جێبەجێ کردنی داواکاریەکانیان.
ئەوەش لە کاتێکدایە، عومەر محەمەد ئەمین، جێگری بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی بە میدیاکانی ڕاگەیاندبوو، لەم سێ چوار ڕۆژەدا پرۆسەی خوێندن لە سلێمانی یەکلایی دەکەنەوە و کاتی خوێندن درێژ دەکەنەوە و بابەتی خوێندنیش کەم دەکەنەوە.
Your Comment