بەپێی هەواڵی کوردپرێس، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە هەولێر پێشوازی لە ڤیکتۆریا نولاند، جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا کرد. لە کۆبوونەوەکەدا باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق، کۆنسوڵی ئەو وڵاتە لە هەرێمی کوردستان و ژمارەیەک لە دیپلۆماتکاران ئامادەی بوون.
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیێندراوێکدا لەبارەی کۆبوونەوەکە دەڵێت، باسیان لە په‌يوه‌ندييه‌کانى ئه‌مريکا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى کوردستان، دۆخى سياسى و ئه‌منيى عێراق، په‌يوه‌ندييه‌کانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و دۆخى ناوخۆى هه‌رێمى کوردستان کردووە.
هه‌ردوولا جه‌ختيان له گرنگيى پاراستنى ئاسايش و سه‌لامه‌تيى نێرده ديپلۆماتييهکان و هێزه‌کانى ئه‌مريکا و هاوپه‌يمانان له عێراق کرده‌وه و "هاوڕا بوون که ده‌بێ لايه‌نه په‌يوه‌نديداره عێراقييه‌کان رێکارى پێويست بگرنه به‌ر بۆ وه‌ستاندنى ئه‌و هێرشانه."
لەبارەی دۆخی ناوخۆی هەرێمی کوردستان، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا "تهبايى و لێکگهيشتنى لايه‌نه سياسييه‌کان به‌تايبه‌تى پارتى و يهکێتييان له هه‌رێمى کوردستان و له‌سه‌ر ئاستى عێراق به پێويست زانى. له‌مباره‌يه‌وه سه‌رۆک نێچيرڤان بارزانى ئاماژه‌ى به لێکگهيشتن و باشبوونى په‌يوه‌ندييه‌کان کرد."
هەر لەو کۆبوونەوەیەدا، هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاکانى عێراق، دۆخى ناوچه‌که به‌گشتى، دوايين پێشهاته‌کانى رۆژهه‌ڵاتى نێوه‌ڕاست، لێکه‌وته‌کانى شه‌ڕ له غه‌ززه و چه‌ند بابه‌تێکى ديکه‌ى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، باسکراون، ئەمە بەگوێرەی ڕاگەیێندراوەکە.
Your Comment