کۆمسیۆنی هەڵبژاردنی عێراق ڕێژەی بەشداری کردنی هاووڵاتییانی لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان بڵاو کردەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بە گوێرەی داتاکانی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنی عێراق، رێژەی بەشداری کردنی هاوڵاتیان لە پرۆسەی دەنگدانی گشتی ۴۱٪ بووە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگەیاندووە: هیچ کێشەیەکی تەکنیکی لە وەرگرتنی داتاکان و گەیاندنی بە نووسینگەی نیشتمانی دروست نەبووە و زۆرترین ڕێژەی بەشداری کردن لە پارێزگای کەرکووک بووە و کەمترین رێژەی بەشداری کردنیش لە کەرتی ڕەسافەی سەر بە پارێزگای بەغدا بووە.

لیژنەی ئاسایشی هەڵبژاردنەکان ڕاشیگەیاندووە، لەڕووی بارودۆخی ئەمنییەوە پرۆسەی هەڵبژاردنەکە بە شێوەیەکی باش بەرێوەچووە و ۳۰۰ کەس لەبەر پێشێلکاری کردن لە هەڵبژاردن دەستگیرکراون کە هەوڵی ساختەکاری و کڕینی کارتی دەنگدانیان داوە دەستگیرکراون.

ڕێژەی بەشداری کردن لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق بەم شێوەیە بووە:

بەسرە ۴۲٪

میسان ۲۷٪

قادسیە ۳۷٪

زی قار ۳۰٪

نەجەف ۳۱٪

مسەنا ۴۴٪

کەرتی ڕەسەفا- بەغدا ۱۹٪

کەرتی کەرخ – بەغدا ۲۹٪

کەربەلا ۳۹٪

بابل ۳۹٪

دیالە ۴۰٪

ئەنبار ۵۶٪

واست ۳۶٪

سەڵاحەدین ۵۷٪

کەرکووک ۶۵٪

نەینەوا ۵۲٪

News Code 222692

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha