ئەنجومەنی پیران پرۆژەیاسای کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکای لە سووریا ڕەت‌کردەوە

بەشی جیهان- ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکا پڕۆژە یاسایەکی ڕەت‌کردەوە کە داوای کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا دەکات لە سووریا.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە کۆتایی مانگی تشرینی دووەمی ڕابردوودا، نووسینگەی سیناتۆرێکی کۆمارییەکان ڕاند پاوڵ، لە ویلایەتی کێنتاکی، ڕایگەیاندبوو کە ڕەشنووسێکی یاسایەکی پێشکەش کردووە، کە داوای کشانەوەی هێزە ئەمریکییەکان دەکات لە سووریا.

ئەنجومەنی پیران بە ۸۴ دەنگی نەخێر دەنگی دا و ۱۳ دەنگیش پشتگیریان لە داواکە کرد.

شایانی باسە نزیکەی ۹۰۰ سەربازی ئەمریکی لە سووریا بوونیان هەیە، کە ئەرکێکی هاوبەشیان لەگەڵ هێزەکانی سووریای دیموکراتدا پێسپێراوە بۆ بەرەنگاربوونەوەی داعش.

News Code 222634

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha