سەرۆک‌وەزیرانی عێراق جەخت لە پێشکەش کردنی خزمەتگوزاریی زیاتر بە هەموو هەووڵاتیانی عێراقی دەکاتەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کورڕدستان- سەرۆک‌وەزیرانی عێراق لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان جەختی لە پێشکەش کردنی خزمەتگوزاریی زیاتر بە هەموو هەووڵاتیانی عێراقی کردەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی لە ڕاگەیەنراوێکدا بڵاوی‌کردەوە، لە کۆبوونەوەی لەگەڵ محەمەد شیاع سوودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق دۆخی گشتیی وڵات و هەوڵەکانی حکوومەت بۆ پێشکەش کردنی خزمەتگوزاریی زیاتر گفتوگۆی لەبارەوە کرا.

ئاماژەی بەوەش کردووە، هەروەها جەخت لە هەماهەنگی و هاریکاریی نێوان هێز و لایەنە سیاسییەکان کرایەوە لەپێناو چارەسەرکردنی کێشەکان و پاراستنی سەقامگیریی لە ناوچەکە.

هەروەها تاڵەبانی ئاماژەی بە هەوڵەکانی شاندی هەرێم کرد بۆگەیشتن بە رێککەوتنێکی نیشتمانی لەگەڵ بەغدا و ڕوونی‌کردەوە، گەڕانەوە بۆ دەستوور و هاوبەشیی ڕاستەقینە، فاکتەری سەرەکیی چارەسەرکردنی کێشەکانە.

بافڵ تاڵەبانی وتیشی: "ژیان و گوزەرانی خەڵک دەبێت کاری لەپێشینەی حکوومەت بێت و هەمولایەکیش هاوکار و هەماهەنگبن لەو پێناوەدا."

لە کۆتایشدا سەرۆکی یەکێتی لەبارەی پێشهاتە ئەمنییەکانی ناوچەکە و لێکەوتەکانییەوە، سیاسەتی یەکێتیی خستەڕوو و ڕایگەیاند: ناوچەکە بە قۆناغێکی هەستیاردا تێدەپەڕێت، ئەرکی هەموو لایەکە بەرپرسیارانە مامەڵە بکەن و وڵات لە هەمو ئەگەرێکی نەخوازرا و بپارێزن.

لە بەرامبەردا محەمەد شیاع سوودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، حکوومەتی بەغدا ئاگاداری گوزەرانی هەموو هاوڵاتیانە لە سەرجەم پارێزگاکانی عێراقەوە، هەروەها گرنگی بە بەرزکردنەوەی ئاستی خزمەتگوزاری دەدات، ئەویش لە پێناو بەدەست‌هێنانی بارودۆخێکی کۆمەڵایەتی گونجاو لە وڵاتەکە.

News Code 222629

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha