بەپێی هەواڵی کوردپرێس، هێزەکانی ڕزگاریی عەفرین، لە ڕاگەیەندراوێکدا وتی، لەماوەی ۱۷ی تشرینی یەکەم تا ۱۹ی تشرینی دووەم، هێزەکانیان چەندین چالاکییان لەدژی سوپای تورکیا و میلیشیاکانی سەربەو سوپایە ئەنجامداون.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە لەو چالاکییانەدا لانیکەم ۲۰ چەکداری میلیشیاکان و ۳ سەربازی تورکیا کوژراون و هەروەها ۲۲ چەکداری میلیشیاکان و ۱۲ سەربازی تورکیا بریندار بوون.
Your Comment