بەپێی هەواڵی کوردپرێس، خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری باكوور و ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا سه‌باره‌ت به چڕبوونه‌وه‌ی هێرشه‌كانی توركیا بۆسه‌ر كوردستانی سووریا بڵاویكرده‌وه، توركیا هێرش ده‌كاته سه‌ر ناوچه‌كانی هه‌رێمه‌كانی ئێمه و هه‌ڕه‌شه له ئارامی ناوچه‌كه ده‌كات و هه‌وڵه‌كانی ئێمه له دژی تیرۆر ئاسته‌نگ ده‌كات.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردوه، ئه‌و هێرشانه‌ی توركیا بۆ ڕێگری كردنن له سه‌قامگیری و خزمه‌تگوزارییه‌كانی ژیان له باكوور و ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا، به ئامانجگرتنی هاوڵاتییانی مه‌ده‌نی له دوو ڕۆژی ڕابردوودا و له‌گه‌ڵ چواری مانگی ڕابردو له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی توركیاوه، ئامانجگرتنی ئاشكرای ئارامیی ناوچه‌كه‌یه، پێچه‌وانه‌ی هه‌موو په‌یمانه نێوده‌وڵه‌تی و پێوانه ئه‌خلاقییه‌كانه كه تائێستا توركیا نازانێت كه ئه‌مانه تاوانی جه‌نگن.
خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری باكوور و ڕۆژهه‌ڵاتی سوریا جه‌ختی كردوه‌ته‌وه، ئه‌و هێرشانه كاریگه‌ری ڕاسته‌وخۆی له‌سه‌ر ئاسایش و ئارامی ناوچه‌كه و هه‌وڵه‌كان بۆ له‌ناوبردنی داعش ده‌بێت، هاوكات كاریگه‌ریشی له‌سه‌ر دابین كردنی خزمه‌تگوزارییه‌كانی ژیانی هاوڵاتییان ده‌بێت و ئاسته‌نگیان بۆ دروستده‌كات كه پێنج ملیۆن كه‌س له‌و هه‌رێمه‌دا ده‌ژین.
خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری باكوور و ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا باسی له‌وه‌كردوه، "ئێمه وه‌ک خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری ده‌ڵێین ئه‌م هێرشانه دۆخێكی مرۆیی و ژیانی خراپی به‌دواوه ده‌بێت، جه‌ختیش ده‌كه‌ینه‌وه كه ئه‌و هێرشانه به‌شێوه‌یه‌كی ڕاسته‌وخۆ كاریگه‌ری له‌سه‌ر ئارامی و ئاوه‌دانی دروست ده‌كات و هه‌رێمه‌كه ڕووبه‌ڕووی مه‌ترسیی ده‌كاته‌وه، چونكه توركیا ده‌یه‌وێت درێژه به نائارامی و تیرۆر بدات له ناوچه‌كه.
خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری داوا له كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ده‌كات به‌پێی یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان لێپێچینه‌وه له توركیا بكه‌ن.
بەشی سووریا- خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری باكوور و ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا ڕایده‌گه‌یه‌نێت هێرشه‌كانی توركیا ئارامی و خزمه‌تگوزارییه‌كانی ژیانی خه‌ڵكی قورس كردووه و مه‌ترسی له‌سه‌ر ئارامیی ناوچەکانیان دروست كردووه.
News Code 222553
Your Comment