ژمارەی کوژراوانی پێکدادانەکەی چیای قەرەچوخ بەرز بوویەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان-یەكێكی تر لە بریندارەكانی شەڕەكەی چیای قەرەچوغ كە ۶ رۆژە لە نەخۆشخانەیە گیانی لەدەستدا.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەمڕۆ شەممە موقەدەم پوشۆ خالید جێگری فەرماندەی فەوجی یەكی لیوای ۱۸ی پیادەی هێزەكانی پێشمەرگە لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا.

موقەدەم پوشۆ لە شەڕەكەی نێوان پێشمەرگە و سوپای عێراق لە چیای قەرەچوغ ۶ رۆژ پێش ئێستا بریندار ببوو و لەژێر چاودێری پزیشكیدا بوو، ئەوەش چوارەم پێشمەرگەیە گیان لەدەست بدات.

رۆژی ۱۹ی ئەم مانگە لە چیای قەرەچوغ لەسەر چەند خاڵێكی سەربازی پێكدادان لە نێوان هێزەكانی پێشمەرگە و سوپای عێراق دروست بوو، لە ئەنجامدا چەند كەسێک لە هەردولا كوژران و بریندار بوون.

News Code 222391

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha