بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڕادیۆ نەوا بڵاوی کردەوە ئەنجومەنەكە لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاندووە تاوەكوو جێبەجێ كردنی داواكارییەكانیان لە بایكۆت بەردەوام دەبن، رۆژی یەكشەممەس ۲۹ی تشرینی یەكەمی ۲۰۲۳ لە سەرجەم شار و شارۆچكەكانی هەرێم خۆپیشاندان دەكەن، هاوشێوەی خۆپیشاندانەكەی ۲۲ی مانگ.
ئەوەش هاتووە، پلە بەرزكردنەوەی مامۆستایان و فەرمانبەران، دامەزراندنی مامۆستایانی وانەبێژ، پێدانی مووچە هەموو ۳۰ رۆژ جارێک لەگەڵ دیاری كردنی چارەنووسی مووچە پاشەكەوت كراوەكان مەرجەكانیانن بۆ شكاندنی بایكۆت.
ئەنجومەنی سەرتاسەریی مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی هێمای بۆ ئەوەش كردووە، هیچ دەنگۆ و فشار و چەواشەكارییەک بایكۆتیان پێناشكێنێت و بەردەوام دەبێت.
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەنجومەنی سەرتاسەریی مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی جەخت لەوە دەكاتەوە، كە درێژە بە بایكۆت دەدەن و خۆپیشاندان ئەنجام دەدەن.
News Code 222390
Your Comment