ئەرکی حكوومەتی فیدڕاڵە مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم بنێرێت

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان كۆ بووه‌وه‌ و رایگه‌یاند، ئەرکی حكوومەتی فیدراڵە، هاوشێوەی ناوچەکانی دیکەی عێراق، مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمیش لەکاتی خۆی بنێرێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه‌، له‌ كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆیدا كه‌ بە سەرپەرشتیی مەسروور بارزانی و بە ئامادەبیونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیران به‌ڕێوه‌چوو، باسی له‌ ئەنجامی کۆبوونەوەی هاوبەشی ڕۆژی ۱۸ی ئه‌م مانگه‌ی لەنێوان لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەران و شاندی حکوومەتی هەرێم بە سەرۆکایەتیى وەزیری دارایی و ئابوری و بە ئامادەبونی وەزیری دارایی و سەرۆکی دیوانی چاودێریی دارایی فیدراڵ، لەلایەن ئەندامانی شاندی حکوومەتی هەرێم خرایەڕو و ڕوونکردنەوەی پێویست بە ژمارە و داتای دروست سەبارەت بە دۆخی دارایی و مووچەی هەرێمی کوردستان پێشکەش کرا.

لە کۆبوونەوەکەدا، ئاماژە بەوەدرا، کە لە کۆبوونەوەکەی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەران، شاندی هەرێم بە ڕاپۆرتێکی ۳۰ لاپەڕەیی و بە ژمارە و داتای دروست، وەڵامی سەرجەم پرسیارەکانی تایبەت بە بوودجەی هەرێمى دایەوە لەبارەی داهات وخەرجییەکان و نەوت و دەروازە سنورییەکان و پرۆسەی وردبینی هاوبەشی هەردو دیوانی چاودێریی دارایی فیدڕاڵی و هەرێم و میلاکیی گشتی و مووچە.

ئەنجومەنی وەزیران، وەزارەتی دارایی و ئابووری و شاندی دانوستانکاری ڕاسپارد کە لە پەیوەندی بەردەوامدا بن لەگەڵ لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەران و وەزارەتی دارایی حکوومەتی فیدڕاڵ، بۆ بەرجەستەکردنی ئەو بنەمایانەی کە لە کۆبونەوەی ڕۆژی ۱۸ی ئه‌م مانگه‌دا لیژنە دارایی هەمولایەک لەسەری کۆک بون، بەتایبەتیش جیاکردنەوەی تەرخانکراوەکانی مووچەی هەرێم لە پێوەری خەرجیى ڕاستەقینە، هاوشێوەی ناوچەکانی دیکەی عێراقی فیدڕاڵ و هەموارکردنەوەی ماددەکانی پەیوەندیدار بەم بابەتە لە یاسای بودجە.

فەریق سلێمان، بەڕێوەبەری گشتی لە دیوانی چاودێری دارایی هەرێمی کوردستان، کە میوانداریی کۆبونەوەکە کرابو، پوختەی ڕێڕەوی بەڕێوەچونی پرۆسەی وردبینی هاوبەشی هەردو دیوانی چاودێری دارایی خرایەڕو کە لە ساڵی ۲۰۲۳ ئەنجامدراون، لەمبارەیەوە دیوانی چاودێری دارایی هەرێم، ئاماژەی بە هەماهەنگی وەزارەت و دامەزراوەکانی هەرێمی کوردستان دا بۆ سەرخستنی پرۆسەی وردبینی لە ڕێگه‌ی پێدانی زانیاری و داتای پێویست و پەیوەندیدار بە داهات و خەرجییەکان و میلاکی گشتی و ئاسانکاریی پێویست بۆ کردنەوەی دەرگای دامەزراوەکان بۆ تیمی هاوبەشی دیوانی چاودێریی دارایی، کە لە دەرەنجامدا.

ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، سێ ڕاپۆرتی هاوبەشی هەردو دیوانی چاودێری پێشکەش کراون کە یەکەمیان تایبەتە بە داهات و خەرجیەکان بە گشتی و ڕاپۆرتی دوه‌میش سەبارەت بە نەوت و دوا ڕاپۆرتیش تایبەتە بە میلاکی گشتی هەرێم و بڕی مووچەکان، لەم ڕاپۆرتەدا دوای وردبینی هەردوو دیوانی چاودێری و دارایی، ژمارەی مووچەخۆرانی هەرێم و بڕی مووچەکانیان پشتڕاست کراونەتەوە.

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه‌، ئەنجومەنی وەزیران وێرای پشتیوانی لە پڕۆسەی وردبینی هاوبەشی هەردو دیوانی چاودێریى دارایی دەکات، بە ئاڕاستەی خستنەڕوی ڕاستییەکان و دڵنیاکردنەوەی هەمو لایەک کە هەرێمی کوردستان، هەروەک هەمیشە شەفافانە، هەمو زانیاری و ژمارەکان دەخاتەڕو و هیچی نیە بیشارێتەوە، ئەم پڕۆسەیەش هەر لەو پێناوەدایە کە هەمو لایەک لە ڕاست و دروستی داتا و زانیاری و ژمارەکان دڵنیا ببنەوە و هیچ بیانوویەک بۆ حکوومەتی فیدراڵ نەهێڵرێتەوە کە بەربەست دروست بکەن لە خەرجکردنی شایستەداراییەکانی هەرێم.

ئەنجومەنی وەزیران گشت وەزارەت و دامەزراوەکانی حکوومەتی هەرێمی راسپارد کە بەردەوام بن لە هەماهەنگی و هاوکاریی دیوانی چاودێریی دارایی و کارئاسانی بۆ دەستە هاوبەشەکانی وردبینیان و وەرگرتنی ڕێکاری پێویست بۆ تێبینی و سەرنجی تەکنیکی ژمێریاری و دارایی تاوەکوو هیچ بیانوویەک بۆ وەزارەتی دارایی فیدڕاڵ نەهێڵرێتەوە، بە تایبەتیش لە دوای ئەو ڕاپۆرتە هاوبەشەی هەردو دیوانی چاودێریی فیدڕاڵی و هەرێم، ئێستا ژمارەی مووچەخۆران و بڕی مووچەکانیان لە دوای وردبینی پشتڕاستکراونەتەوە.

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه‌، "ئیتر ئەرکی حكوومەتی فیدڕاڵ و بە تایبەتی وەزارەتی داراییە، هاوشێوەی ناوچەکانی دیکەی عێراق مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمیش لەکاتی خۆی بنێرێت کە شایستەی قانونیی مووچەخۆرانە".

News Code 222376

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha