تا كۆتایی ساڵ بەردەوام دەبین لە ناردنی ۷۰۰ ملیار دینارەکە بۆ هەرێمی کوردستان

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، دوای كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق رایگەیاند: بەردەوام دەبین لە ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بەشێوەی قەرز تا کۆتایی ئەمساڵ.

 بەپێی هەواڵی کوردپرێس، محەمەد شیاع سوودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق له‌ پرێس كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانیدا ئاشکرای کرد: "هەر سێ ۷۰۰ ملیار دینارەکە لە کاتی خۆی ڕەوانە دەکرێت بۆ مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان و تا كۆتایی ساڵ به‌رده‌وام ده‌بێت."

ناوبراو ڕاشیگەیاند: "دوای سەری ساڵ پاکتاوی حسابات لەگەڵ هەرێمی کوردستان دەکرێت، كه‌ چەند پارەی بۆ ڕەوانە کراوه‌ و پاشان کۆ دەکرێتەوە."

هەروەها باسم عه‌وادی، گوتەبێژی حکوومەتی عێراقی ڕایگه‌یاندووە: "دوای تەواوکردنی تەمویلی وەزارەتەکان بۆ دابەش کردنی مووچەی فەرمانبه‌ران، وەزارەتی دارایی ۷۰۰ ملیارەکەی هەرێم بۆ ئەم مانگە رەوانە دەکات".

News Code 222371

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha