مام جەلال سەلماندی کە عێراق لەلایەن تاکە حزبێک حکوم ناکرێت

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆک وەزیرانی عێراق لە ساڵیادی کۆچی دوایی مام جەلالدا پەیامێکی بڵاو کردەوە و دەڵێت: دەتوانن سەرجەم کێشە و ئاڵنگارییەکانی ئێستای هەرێم و عێراق بە گفتوگۆ چارەسەر بکەن.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە ساڵیادی کۆچی دوایی جەلال تاڵەبانی سەرۆک کۆماری پێشووتری عێراقدا رایگەیاند: مام جەلال بەوپەڕی هێز و ئازایەتییەوە بەرەنگاری دیکتاتۆریەت و رژێمی بەعس بوەوە و سەلماندی کە عێراق تا حزبێک یان بنەماڵەیەک حکومرانی ناکرێت.

سوودانی ئاماژەی بەوەش­کرد، هەموو ئەو کێشە و ئاڵنگاریانەی بەرەنگاری هەرێم و عێراق دەبێتەوە، دەکرێت لە رێگەی ڕوحیەتی بەرزەوە چارەسەر بکرێت، ئەوانیش هەمووان بانگەشەی گفتوگۆیەک دەکەن کە ببێتە هۆی سەقامگیری هەرێم و لەسەر سەقامگیری عێراقیش وێنەبداتەوە.

سەرۆک وەزیرانی عێراق باسی لەوەش کرد، بەهۆی خوێنی شەهیدانی هەموو عێراقەوە، بوونەتە خاوەنی بڕیاری سەربەخۆی نیشتمانی و یەکێتی پۆلێنەکانی گەل، ئەوەش بوەتە ئامڕازی پاراستنی خاکی عێراق لە خراپەکارییەکان و پاراستنی سەرەوەرییەکەی.

ناوبراو ئاماژەی بەوەش کرد، خراپەکاری بەرامبەر خاکی وڵاتانی دیکە و سەرەتا خاکی عێراق رەت­دەکەنەوە، هەوەرها دەستی هەماهەنگی بۆ وڵاتانی دراوسێ ڕادەکێشین، چوونکە لەم کابینەی حکوومەتەدا باوەڕیان بە پەیوەندی دەرەکی پەیوەست بە بنەمای نەتەوەیی هەیە.

News Code 222243

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha