بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەرۆکی یەکێتی دەشڵێت: "دڵنیاتان دەکەمەوە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە دیدگا و ستراتیژێکی بەهێزەوە سیاسەتی خۆی لە بەغدا پەیڕەو دەکات، سیاسەتێک کە خۆی لە هاوبەشیی ڕاستەقینە، پاراستنی ئاشتی و پێکەوەژیاندا دەبینێتەوە. بێگومان سەرۆک مام جەلال بناغەدانەری ئەم سیاسەتەیە و ئێمەش بە شانازییەوە بەهەمان رێگەدا هەنگاودەنێین. پاڵپشتی و پشتگیریی دۆستەکانیشمان لە بەغدا لەیادناکەین کە هاوکاربوون بۆ بەدیهێنانی مافەکانی کورد و هەوڵەکانیان بەرز دەنرخێنین".
ئاماژە بەوەش دەکات "هەوڵ و ماندووبوونی سەرجەم رۆژنامەنووسان و دامەزراوە میدیاییەکان بەرز دەنرخێنین کە لە چەند رۆژی رابردوودا لەگەڵمانبوون و پەیامی کۆنگرەیان گەیاند".
Your Comment