کوردپرێس:
میدیا کوردییەکانی کوردستانی سووریا ڕایانگەیاند پۆلیسی سەربازیی ڕووسیا و سەربازەکانی تورکیا گەڕۆ پەنجا و شەشەمی دەوریەی هاوبەشی سەربازییان لە ڕۆژئاوای کۆبانێ ئەنجام دا.
ئەو دەورییە سەربازییە پێکهاتبوو لە 8 ئوتومبێلی سەربازیی ڕووسی و تورکیا و بە پشتگیریی دوو کۆپتەری ڕووسی ئەنجام درا.
دەوریە سەربازییە هاوبەشەکەی تورکیا و ڕووسیا لە 20 کیلۆمەتریی ڕۆژئاوای کۆبانێوە دەستی پێکرد کە گوندی ئاشمە دەگرێتەوە و دەوریەکە پاش تێپەڕبوون بە گوندی جارقلی سەروو و قران و دیکمداش و خورخوری و بووبان و سفتەک و گوڵ بەگ تا مەودای 4 کیلۆمەتریی گوندی تەل شەعیری ڕۆژئاوای کۆبانی بەردەوام بوو.
شایانی باسە ڕۆژی 24ی مانگی مەی لایەنی ڕووسی و تورکی گەڕی 25ی دەوریە سەربازییە هاوبەشەکەیان لە ڕۆژهەڵاتی کۆبانێ ئەنجام دابوو.
Your Comment