ئامادە نیم کار بۆ حزبێک بکەم کە پڕ بێت لە کەسانی بەعسی

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ته‌یمور عه‌بدوڵڵا ناسراو به ‌(ته‌یمورى ئه‌نفال) ڕاوێژكارى قوباد تاڵه‌بانى له ‌مه‌كته‌بى سكرتاریه‌ت، وازهێنانى له‌ پۆسته‌كه‌ی ‌و له‌ یه‌كێتیش ڕاگه‌یاند.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، تەیمور عەبدوڵڵا ناسراو بە تەیموری ئەنفال ڕاوێژكاری مەكتەبی سكرتاریەتی مام جەلال، لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک لە نامه‌یه‌كدا كه‌ ئاراسته‌ى قوباد تاڵەبانی، هاوكات سه‌رپه‌رشتیارى مه‌كته‌بى سكرتاریه‌تى مام جه‌لالیشی کردووە، دەستلەكاركێشانەوەی خۆی لە یەكێتی ڕاگەیاند و دەڵێت: "چیتر پەیوەندیم بە یەكێتیەوە نەماوە لە ڕووی حزبی و كۆمەڵایەتی و سیاسیەوە".

هەروەها ئەو تاقانەیەی ئەنفال لە پۆستێكیشدا ڕایگەیاندووە: "هەرچی کەسوکاری ئەنفال کراوم و شەهید  هەیە بە قوڕبانی یەک تاکە قۆنەرە فڕێدراوەکانی سەدام حسین بن، بەندە بۆ لەمەودوا ڕێبازی بەعسی بوون هەڵئەبژێرم، پێم وایە  بەعسی بوون جێگەی شانازیە، کوردەکان ئێوەش ڕووڕەشی دنیا و و قیمامەت بن بە ڕاستی ڕووی سەدام حسین تان سپی کرد".

ته‌یمور عه‌بدوڵڵا تاقانه‌ى ئه‌نفال، یه‌كێكه‌ له‌وكه‌سانه‌ى كه‌ توانیویه‌تى له ‌گۆڕه‌ به‌كۆمه‌ڵه‌كانى ئه‌نفال له ‌باشوورى عێراق لەكاتى له‌چاڵ نانیاندا ده‌ربازی بێت ‌و پاش گەڕانەوەشی لەلایه‌ن مام جه‌لاله‌وه‌ خراوەتەسەر ناسنامەی خۆیی ‌و وەک كوڕی خۆی ناساندویه‌تى.

News Code 222187

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha