بەپێی هەواڵی کوردپرێس، کامیل حاجی عەلی کە ئێستا خۆی بەرابەری بەشێکی بزووتنەوە دەزانێت لە نامهیهکدا بۆ ڕابهرى باڵهکهى ترى بزووتنهوه داوا دهکات: "ئێمە ئەگەر ڕاست بکەین کە بۆ خوای پەروەردگار و قیامەتی خۆمان و چاکەی موسوڵمانان خەریکین، ئەوا خزمەتکارێکیش بین هەرلای خوای پەروەردگار گەورەین".
دەقی نامەکەی کامیل حاجی عەلی بۆ عیرفان عەلی عهبدولعزیز:
بسم اللە الرحمن الرحیم
برای بەڕێزم کاک حاجی عیرفان
السلام علیکم
وەک لای هەمووان ڕوونە وا زیاتر لە دوو ساڵە بزووتنەوەی ئیسلامی کێشە و گرفتی هەیە و کێشەکانیش بوونەتە هۆی ڕاوەستانی کارەکانمانو بێهێزی بزوتنەوە، لەسەروی هەمویەوە بوینەتە ئازار بۆدڵی تەواوی ئەندامانو لایەنگران و خەمخۆرانی ئیسلام.
هەرچەندە کێشەکانی ئێمەشەخسی نینو پەیڕەوینو لەڕوانگەی بونی نا ئیدارییو ناعەدالەتی و زۆرێک شتی ترن، بەڵام لای تەواوی خەڵکی ئەوە چەسپاوە کە ئەمە شەڕی ڕابەرایەتیەو بۆئەمەش ڕاستەوخۆ من و تۆ کەوتوینەتە بەر پرسیار و لۆمەی خەڵکی.
بۆیە بەندە لای خۆمەوە ڕایدەگەیەنم لەپێناو خواو وەفامان بۆ خوێنی ئاڵی شەهیدانمان و حورمەتی بنەماڵە سەربەرزەکانیان و خەمخۆری و دڵسۆزی پێشمەرگەو خەڵکە ماندوەکەمانو داواو تەکلیفی مامۆستایانی ئایینی بەڕێزو تەواوی ئیسلامخوازانی کوردستان، دەست لەپۆستی ڕابەری هەڵدەگرم بەومەرجەی جەنابیشتان هەمان بەرپرسیارێتی دونیاییو قیامەتی هەڵگرن هەردوکمان وەک دوو موسوڵمان و خەمخۆری ڕاستەقینە، جوندی بین بۆسەرخستنی بزوتنەوەی ئیسلامی و ڕازیی بین لەخزمەت برایەکی تردا کە ڕابەرایەتی هەموومان بکات (بەگوێرهى پەیڕەوی پەسەندکراوی کۆنگرەی ۱۱ یاخود لیژنەیەک حزبەکە بەڕێوەبات) ئەم دۆخە تێپەڕێنین.
ئێمە ئەگەر ڕاست بکەین کە بۆ خوای پەروەردگارو قیامەتی خۆمانو چاکەی موسوڵمانان خەریکین، ئەوا خزمەتکارێکیش بین هەرلای خوای پەروەردگار گەورەین.
لە کۆتاییدا تەمەننا دەکەم جەنابیشت لەپێناو خودای پەروەردگار پەیامەکەم قبووڵ بکەیت و پێکەوە خۆمان بکەینە فیدای یەکڕیزیی و دڵخۆشی ئیسلامخوازان.
والسلام علیکم
کامیل حاجی عهلی
Your Comment