بەپێی هەواڵی کوردپرێس، فوئاد حسێن وەزیری دەرەوەی عێراق بە کەناڵی "الحرة"ی راگەیاندووە، "سەرجەم بەندەکانی رێککەوتنی ئەمنی نێوان عێراق و ئێران جێبەجێ کراوە، سەرجەم ئەو هێزە کوردیانەی لە سنووری نێوان هەرێم و ئێران جێگیر ببوون، دوورخراونەتەوە بۆ چەند بنکەیەکی سەربازی لە نزیک کەمپی ئاوەرەکان".
ناوبراو ئەوەشی خستەڕوو، "ڕاگرتنی بۆردوومانەکانی ئێران لە ناوچەکانی هەرێم، یەکێک بووە لە بەندەکانی رێککەوتنی ئەمنی، لە بەرامبەردا هێزە ئۆپۆزسیۆنەکان دوورخرانەوە، ئەو ئەرکەش بە هەماهەنگی نێوان حکوومەتی ناوەندی و حکوومەتی هەرێم بە سەرکەوتووی ئەنجام دراوە".
فوئاد حسێن باسی لەوەش کرد، لەگەڵ ئەنقەرە بەردەوام لە گفتوگۆدان بۆ دوورسختنەوەی هێزە ئۆپۆزسیۆنەکانی تورکیا، هیوادارن لەسەر ئەو پرسە رێککەوتنێکی هاوشێوە لەگەڵ تورکیا واژۆ بکەن.
Your Comment