لە پەرلەمانی عێراق ئیمزا بۆ ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم کۆ دەکرێتەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- پەرلەمانتارێکی پارتی لە پەرلەمانی عێراق، رایگەیاند، لەنێو هۆڵی پەرلەمانی عێراق، خەریکی کۆکردنەوەی ئیمزاین بۆ چارەسەکردنی کێشەی نەناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم و تا ئێستا ۹۶ ئیمزا کۆ کراوەتەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سیپان شێروانی، لە راگەیەندراوێکدا وتویەتی: "ئێستا لەنێو هۆڵی پەرلەمانی عێراق لە ژێرچاودێری شاخەوان عەبدوڵا، خەریکی کۆکردنەوەی واژوین بۆئەوەی پەرلەمانی عێراق بەپەلە ڕێکاری پێویست بگرێتەبەر و فشار لە حکوومەتی فیدراڵی بکات بۆ چارەسەری مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم کە سێ مانگە نەنێردراوە."

بەپێی قسەی ئەو پەرلەمانتارەی پارتی، سەرجەم فراکسیۆنە کوردییەکان و هەندێک لە فراکسیۆنە عێراقییەکان ئیمزایان کردووە و تا ئێستا ۹۶ ئیمزا کۆ کراونەتەوە.

سیپان شێروانی دڵنیایی داوە بە مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان کە "ئەم دۆخە خراپە بەم شێوازە بەردەوام نابێت".

News Code 222129

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha