بەپێی هەواڵی کوردپرێس، نەزهەت حالى، بەرپرسی پێشووی ئاژانسی پاراستن لە پەیجى خۆى لە فەیسبووک نووسیویەتى: تا ئەو کاتەی بەرژەوەندی و ئامانجە گشتی و نیشتمانییەکان پێناسەیەکی زانستی و واقعی و نیشتمانیان بۆ نەکرێت و دیار نەکرێن، تا ئەو کاتەی دامەزراوە فەرمییەکان زۆر یان حزبی و کەسی بن و تەواو نیشتمانی نەبن، تا ئەو کاتەی بەرپرس و کارمەندانی حکوومەت لە شوێنی کاری خۆیان زیاتر بە بیری حزبی و کەسی کار بکەن نەک بە مهەنی و دامەزراوەیی.
دەشڵێت: دەبێت لەوە دڵنیا بین کە دامەزراوەکانی حکوومەت نەک ناتوانن وڵامدەرەوەی پێداویستی و داواکارییەکانی هاوولاتیان بن، بەڵکوو ناتوانن گەرەنتی سەقامگیری و مانەوەی سیستمی سیاسیش بکەن ،چونکە هەر کەس و لایەنێکی ناو حکومەت بۆ خۆی کار دەکات نەک بۆ خێری گشتی و بۆ حکوومەت، هەر بۆیە دامەزراوە فەرمییەکان ناتوانن خۆیان لەگەڵ گۆڕانکارییەکان بگونجێنن و وەکوو پێویست بە سەر قەیرانەکان دەرباز بن و لە دەرفەتەکانیش سوود وەربگرن.
Your Comment