دەسەڵات بە بافڵ تاڵەبانی درا ۱۰۰ کەس بکات بە ئەندامی کۆنگرە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وته‌بێژی کۆنگره‌ی پێنجه‌می یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان ئاشکرای کرد که‌ لە کۆبوونەوەی مەکتەبی سیاسی حیزبه‌که‌یدا بڕیاردرا ئەندامانی پێنجەمین کۆنگرەی یەکێتی ٦٠٠ ئەندام.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ته‌لار له‌تیف له‌ چاوپێکه‌وتنێکی میدیای حیزبه‌که‌یدا وتیشی: لەو ۶۰۰ کەسە ۱۰۰ ئەندامی یەکێتی دراوە بە دەسەڵاتی بافڵ تاڵەبانی و ۵۰۰ ئەندامەکەی تریش لە ئەندامانی سەرکردایەتی و پێشمەرگەکانی ۷۶ و بەهەڵبژاردن دەبێت.

ته‌لار له‌تیف وتیشی: بوونی یه‌کڕیزی و یه‌کگوتاری له‌ناو یه‌کێتیدا هۆکاره‌ بۆ سه‌رکه‌وتنی کۆنگره‌ و لە کۆنگرەدا گۆڕانکاری زۆر لە ناو یەکێتیدا دەکرێت.

ناوبراو ڕو‌ونیشی کرده‌وه‌ که‌ ئه‌مجاره‌ له‌ کۆنگره‌دا په‌یڕه‌وی ناوخۆ خاڵ به‌خاڵی په‌سه‌ند ده‌کرێت.

شایانی باسە هه‌فته‌ی پێشوو له‌ کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی سه‌رکردایه‌تی یه‌کێتی دا بڕیاردرا له‌ رۆژی ۲۷ی ۹ی ئه‌مساڵ پێنجه‌مین کۆنگره‌ی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان ئه‌نجام ببه‌سترێت.

News Code 222058

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha