باشماخ دەروازەیەکی ستراتێژیکە بۆ ئێران/ سامان بە مەعیشەتی سنوورنشینەکان دەدرێت

لەم ڕۆژانەدا کوردستان بەبۆنەی هاتوچۆی زیارەتکارانی ئەربەعینەوە قەرەباڵغە و سنووری باشماخی مەریوان لە ساڵی ڕابردووەوە وەکوو دەروازەیەک بۆ ئەم کارە چالاک کراوە. لەلایەکی دیکەوە «دەفرایەتیی سنوور» بۆ کوردستان دەبێت بەشێوەیەکی تایبەت و پسپۆڕانە ئاوڕی لێبدرێتەوە. بۆیە ئاژانسی کوردپرێس لە دیمانەیەکی تایبەتدا لەگەڵ ئیسماعیل زارعی کووشا، پارێزگاری کوردستان دەسکەوتەکانی ئەربەعین بۆ کوردستان و پلانەکانی حکوومەت بۆ گەشەپێدان بە سنوورەکانی پارێزگای تاوتوێ کردووە کە لە درێژەدا دەیخوێننەوە:

کوردپرێس: لە 2 ساڵی ڕابردوودا بەبۆنەی هاتوچۆی زیارەتکارانی ئەربەعینەوە لە سنووری باشماخی مەریوان، جگەلە گۆڕانکاریی فەرهەنگی و کۆمەڵایەتی، شایەتحاڵی گۆڕانکاریی گەورەین لە بواری ئاوەدانیی ناوچەکەوە، بفرەموون کە لەم بوارەدا ئەو گوژمەیە کە خەرج کراوە چەندی لەو بوودجەیە بووە کە بۆ ئەربەعین تەرخان کراوە و چەندی لەگوژمەی نەتەوەیی و پارێزگا بووە؟

زارعی کووشا: بەکارهێنانی دەروازەی باشماخ وەکوو یەکێک لە سنوورە پەسەندکراوەکان بۆ هاتووچۆی زیارەتکارانی ئەربەعین ساڵی ڕابردوو پەسەند کرا و بە بەدواداچوون و مکووڕ بوونی خۆم بوو، هەرچەندە ساڵی ڕابردوو کاتێکی کەممان لەبەردەست بوو پێش ئەوەی هاتوچۆی زیارەتکارانی ئەربەعین دەست پێبکات، بۆ ئەوەی بتوانین ئەم کارە بکەین پێویستمان بە کارێکی جیهادی بوو، لە کۆتاییدا ئەم کارەمان کرد تەنانەت ئەگەر لەسەرەتادا کەمێک دژوار دەهاتە بەرچاو.

بەختەوەرانە سەرکەوتنێکی قابلی قبووڵمان لەمباروە بەدەست هێنا و ساڵی ڕابردوو سەرەڕای ئەوەی پێشبینی دەکرا نزیکەی 10 بۆ 15 هەزار زیارەتکار بە دەروازەی باشماخدا تێپەڕن، نزیکەی 55 هەزار کەس لەم سنوورەوە چوونە عەتەباتی علیات و ڕەزامەندییەکی باشیش لەمبارەوە هەبوو.

هەر لەسەرەتاوە پێمان وابوو کە پەسەندکردنی ئەم سنوورە وەک دەروازەیەک بۆ هاتوچۆی زیارەتکارانی عەربەین دەتوانێت کاریگەری و دەسکەوتێکی کولتووری و مەعنەوی و ماددی هەبێت بۆ پارێزگاکەمان، کە هەر وایش وابوو. بەڕای من مەرزی باشماق سنوورێکی ستراتیژییە بۆ وڵات. ئەم سنوورە لە لایەک دەرفەتێکە بۆ پتەوکردنی یەکڕیزیی نەتەوە و ئایینەکان و لە لایەکی دیکەشەوە هاتووچۆی زیارەتکارانی حسێنی لە ڕێگەی ئەم سنوورەوە زیاتر هاووڵاتییان ئاشنا دەکات بە پارێزگای کوردستان و شاری مەریوان.

لە ڕووی گەشەپێدان و مادیشەوە، سەرەڕای ئەوەی تەنیا ساڵێک بەسەر ئەم پەسەندکراوەدا تێپەڕیوە، پێشکەوتنی باشمان لەم بوارەدا بینیوە؛ لەلایەکەوە لەیاسای بوودجەدا ڕیزێک هەیە بۆ پەرەپێدان و پاڵپشتی کردنی ژێرخانەکانی عەربەعین، هەرچەندە ئەمساڵ لەم ڕیزەدا باسی مەرزی باشماخ نەکراوە، بەڵام پارەی گونجاو بۆ پارێزگای کوردستان تەرخانکرا بۆ پەرەپێدانی ژێرخانی ئەربەعین لەم سنوورەدا. هیوادارین لە ساڵی داهاتوو و ساڵانی دواتردا بە لەبەرچاو گرتنی بوودجەیەکی دیاریکراو بۆ ژێرخانی ئەم سنوورە بەستێن بۆ گەشەی زیاتری دەروازەکە فەراهەم بکرێت.

لە بابەتی  پەرەپێدان بە مەرزی باشماخ و گۆڕینی ئەم سنوورە بۆ دەروازەی هاتووچۆی ئەربەعین، دەکرێ زۆر شت باس بکرێت، بەڵام نموونەیەک لەو چالاکییانەی جێبەجێ کردنی پلانی ڕێکخستنەوەی مەرزی باشماخە، کە لە ساڵی 99وە دەستی پێکردبوو بەڵام بەهۆی نەبوونی گوژمەی پێویست وەستابوو.

 

باشماخ دەروازەیەکی ستراتێژیکە بۆ ئێران/ سامان بە مەعیشەتی سنوورنشینەکان دەدرێت

کوردپرێس: کێشە سنوورییەکان لە پارێزگای کوردستان هەمیشە بە کێشەیەکی چارەسەرنەکراو ناوی لێدەبرێت کە لە کۆبوونەوە جۆراوجۆرەکانیشدا باسی لێوە کراوە، پلان و بەرنامەی ئێوە بۆ نەهێشتنی 3 کێشەی سەرەکی لەم بوارەدا کە بریتین لە مەعیشەتی سنوورنشینان، سامانپێدان بە کۆڵبەرەکان و کەڵک وەرگرتن لە سنوور وەکوو دەرفەتێک، چییە؟

 زارعی کووشا: سنوور لە ڕوانگەی من و هەروەها باوەڕی گشتیی حکوومەتەوە "دەرفەتە". هەرچەندە، بە بۆنەی ئەو بۆشایانەی لە سنوورەکاندا هەمانە، هەڕەشەکان لە سەردەمی جیاوازدا یەخەی پێ­گرتووین بۆیە دەبێت بەرامبەر بەم بابەتە هەستیار بین؛ هەروەها پێویستە هزری بەڕێوەبەرە باڵاکانی وڵات و بڕیاردەران و بەتایبەتی جەنابی سەرۆک­کۆمار ئاراستەی ئەم بابەتە بکرێت و هەر ئەمەش بوو هۆی ئەوەی لە کاتی سەردانەکەی سەرۆک کۆمار لە ساڵی ڕابردوودا بۆ کوردستان، تەواوی سنووری پارێزگای بە ئاسمانەوە بەسەر کردەوە تاکوو بەباشی دەفرایەتییەکانی ناوچەکەی بۆ دەرکەوێت.

دوای ئەم سەردانەش، ڕێکخستنی مەرزی باشماق خرایە دەستووری کاری ئەنجومەنی ڕێکخستنی سنووری وڵاتەوە کە لەژێر چاودێریی ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانیدایە و تا ئێستاش چەندین کۆبوونەوە لەو بارەیەوە ئەنجام دراوە.

 

باشماخ دەروازەیەکی ستراتێژیکە بۆ ئێران/ سامان بە مەعیشەتی سنوورنشینەکان دەدرێت

کوردپرێس: بە لەبەرچاو گرتنی توانا گونجاوەکانی سنوورەکانی پارێزگای کوردستان، پلانتان بۆ پەرەپێدان بە بازرگانی لەگەڵ هەرێمی کوردستانی عێراق و خودی وڵاتی عێراق لە ڕێگەی مەرزی باشماخ و دیکەی خاڵە سنوورییەکانی پارێزگاوە چییە؟

 زارعی کووشا: لەم بوارەدا بەدواداچوونی پێوستمان کردووە و کۆبوونەوەمان لەگەڵ بەرپرسانی هەرێمی کوردستانی عێراق بەتایبەتی پارێزگای سلێمانی کردووە و خۆشبەختانە کۆدەنگییەکی زۆر لە نێوان هەردوولا بۆ پەرەپێدان بە تواناکانمان لە ئاڵوگۆڕی بازرگانی و گەشەی ئابووری هەبووە، لە ماوەی دەیەکانی ڕابردوودا زۆر یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن لە نێوان بەرپرسانی هەردوولا واژۆ کران و ڕەنگە زیاتر لە ٩٠%یان جێبەجێ نەکرابن و تەنها وەک لێکتێگەیشتنێکی دیپلۆماسی ماونەتەوە.

لەو سەفەرەدا کە ماوەیەک لەمەوبەر لەسەر بانگهێشتی پارێزگاری سلێمانی هەمانبوو، تێڕوانین و نزیکبوونەوەی خۆمان ڕاگەیاند و ئەم سەفەرە تەنها سەردانێکی  دیپلۆماسی نەبوو، و جەخت لەوە کرایەوە کە ئەو توانایەی کە لە ناوچەکە و لە کوردستاندا هەیە دەتوانرێت بە باشی بەکاربهێنرێت و بڕیاری هاوبەشمان ئەوە بوو کە لیژنەیەکی جێبەجێکار پێکبهێنین بۆ پێداچوونەوە بە ڕێککەوتنەکانی ڕابردوو و گرنگیدان بەو چالاکییانەی کە دەتوانرێت جێبەجێ بکرێن.

  

باشماخ دەروازەیەکی ستراتێژیکە بۆ ئێران/ سامان بە مەعیشەتی سنوورنشینەکان دەدرێت

کوردپرێس: قەبارەی ئاڵوگۆڕە بازرگانییەکانی نێوان ئێران و هەرێمی کوردستانی عێراق لە ڕێگەی سنوورەکانی پارێزگای کوردستان و بەتایبەتی مەرزی باشماخەوە لە چ ئاستێکدایە؟ 

زارعی کووشا: لە سەردەمی کۆرۆنادا، مەرزی باشماخ یەکێک بوو لەو چەند سنوورەی لە وڵاتدا کە هەر بە چالاکی مابوویەوە هەربۆیە ڕێژەیەکی زۆر لە ترانزتت و ئاڵوگۆڕی بازرگانی لە ڕێگەی ئەم مەرزەوە ئەنجام درا بەتایبەت لە ساڵی ٩٩ کە لەو ساڵەدا، ٧.٨ ملیار دۆلار لە مامەڵە بازرگانییەکانی وڵات لە ڕێگەی ئەم سنوورەوە ئەنجامدرا و لە ساڵی ١٤٠٠، لەگەڵ چالاک کردنی سنوورەکانی دیکەی وڵات، ئەم قەبارەیە تا ڕادەیەک کەمیکرد، هەرچەندە هێشتا نزیکەی ٦ ملیۆن دۆلارە.

News Code 222038

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha