بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بەگوێرەی راگەیەنراوێک، ئۆپراسیۆنەكە کە لە ناوچەی قەرەحەسەن - لەیلان لە دوو قۆڵەوە بەڕێوە چو، قۆڵی یەكەم بە بەشداری سەرجەم یەكەكانی لیوای ۲۲ـی پیادەی وەزارەتی پێشمەرگە بەشداربوون و گوندەكانی جەوەڵ بۆر، چەمی زەنگەنە، قشڵاخی كۆن، خدر بەگ و جوگرافیای سنوورەكەیان كێوماڵ كردووە.
سەبارەت بە قۆڵی دووەمیش باس لەوەكراوە كە هێزەكانی لیوای ۳۱ی فیرقەی ۸ـی سوپای عیراق لە بەنداوی شیرینەوە بەئاڕاستەی بەرزاییەكانی جەوەڵ بۆر، بەرەو رێگای سەرەكی كەركووک - سلێمانی كێوماڵی ناوچەكەیان كردووە.
هەروەها ئاماژە بەوەش دراوە كە ئۆپراسیۆنەكە بۆ ماوەی حەوت كاتژمێر بەردەوام بووە تیایدا تەواوی ناوچەی دیاریكراو كێوماڵ كرا كە گومان دەكرا تیرۆریستانی داعش وەك راڕەوێك ئەو ناوچەیە بەكار بهێنن.
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- لیوایەكی پیادەی وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێمی كوردستان بە هاوبەشی لەگەڵ سوپای عیراق ئۆپراسیۆنێكیان ئەنجام دا.
News Code 222020
Your Comment