بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بافڵ جەلال تاڵەبانی لە پەیامێکدا لەبارەی ڕووداوی تیرۆرکردنی نیاز دەرگەڵەیی، رایگەیاند: "شەهیدکردنی فەرماندە و پێشمەرگەی دێرین نیاز دەرگەڵەیی، ئەندامی پێشوی ئەنجومەنی ناوەندی لە دڵەوە نیگەرانی کردین، بۆ ئەم خەمە قووڵە پرسە و سەرەخۆشی خۆم ئاڕاستەی کەسوکار و بنەماڵە سەربەرزەکەی دەکەم کە نمونەی باڵای خەبات و تێکۆشانن لەپێناو کوردستان".
ئاماژەی بەوەش کردووە، "کاک نیاز لە بنەماڵەیەکی دیار و خەباتگێڕی دەڤەری باڵەکایەتی بوو، ئەرک و بەرپرسیارێتییەکانی بە ئەوپەڕی راستگۆییەوە رادەپەڕاند، شەهیدکردنیشی لە رووداوێکی گوماناویدا مایەی نیگەرانی ئێمەیە و هەموو لایەنە ئەمنییەکانیش راسپێردراون بەزووترین کات تاوانباران ئاشکرا بکەن و رووبەڕووی دادگا بکرێنەوە".
نیاز دەرگەڵەیی، ئەندامی پێشوی ئەنجومەنی ناوەندیی یەکێتی و یەکێک لە کەسایەتییە دیارەکانی سنووری ئیدارەی راپەڕین درەنگانی ١٨ی ئابی ٢٠٢٣ لە رووداوێکدا لە باخەکەی خۆیدا کوژرا.
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکی یەکێتی رایگەیاند، ڕووداوی کوشتنی ئەندامی پێشووی ئەنجومەنی ناوەندیی یەکێتی لە دڵەوە نیگەرانی کردوون.
News Code 222017
Your Comment