کێشە لەناو پارتی دیموکراتی کوردستاندا بوونی نییە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان ئاشکرای‌کرد: "لە دوایین کۆبوونەوەیان لەگەڵ یەکێتیدا باسیان لە واژۆکردنی رێککەوتنێکی نوێ یان پێداچوونەوە بە رێککەوتنەکانی پێشوو کردووە".

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مەحموود محەمەد وتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان رایگەیاند: "پارتی و یەکێتی بە پێداچوونەوە و واژۆکردنی رێککەوتنێکی نوێ رازین، بەڵام دۆخەکە هۆکارە بۆ هەنگاونەنانی کرداری لەو بارەیەوە".

لەبارەی رەوشی ناوخۆی پارتییەوە مەحموود محەمەد دەڵێت: "کێشە لەناو پارتی دیموکراتی کوردستاندا بوونی نییە، چوونکە پارتی کێشە لەناو هەناوی خۆیدا هەڵناگرێت، بۆ نموونە لە ساڵانی شەستەکانی سەدەی بیستەم ئەو کێشەیەی هەبوو، بەڵام لەناو هەناوی خۆیدا فڕێی داوەتە دەرەوە، دواتر هەمان حاڵەت لە ۱۹۷۹ و ۱۹۸۰ بوونی هەبوو، بەڵام دووبارە فڕێی دایەوە دەرەوە، بەم شێوەیە کێشەی ناوخۆیی لەناو پارتیدا جێی نابێتەوە".

News Code 222012

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha