بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مەحموود محەمەد وتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان رایگەیاند: "پارتی و یەکێتی بە پێداچوونەوە و واژۆکردنی رێککەوتنێکی نوێ رازین، بەڵام دۆخەکە هۆکارە بۆ هەنگاونەنانی کرداری لەو بارەیەوە".
لەبارەی رەوشی ناوخۆی پارتییەوە مەحموود محەمەد دەڵێت: "کێشە لەناو پارتی دیموکراتی کوردستاندا بوونی نییە، چوونکە پارتی کێشە لەناو هەناوی خۆیدا هەڵناگرێت، بۆ نموونە لە ساڵانی شەستەکانی سەدەی بیستەم ئەو کێشەیەی هەبوو، بەڵام لەناو هەناوی خۆیدا فڕێی داوەتە دەرەوە، دواتر هەمان حاڵەت لە ۱۹۷۹ و ۱۹۸۰ بوونی هەبوو، بەڵام دووبارە فڕێی دایەوە دەرەوە، بەم شێوەیە کێشەی ناوخۆیی لەناو پارتیدا جێی نابێتەوە".
Your Comment