بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە بەیاننامەکەی ڕەوتی هەڵوێستدا ئەوەش هاتووە: لە زنجیرەی هەنگاوە سیاسییە یەک لە دوای یەکەکانی دەسەڵات دژ بە هاوهەڵوێستانی ڕەوتی هەڵوێستی نیشتمانی، کادری باڵامان (ئیسلام زێباری)، کە ئەفسەری سەربازیە، لە وەزارەتی پێشمەرگە و خاوەن دوو بڕوانامەی بەکالوریۆسە لە زانستی سەربازی و پەیوەندییە دیبلۆماسی و نێودەوڵەتیەکان لەسەر هەڵوێستەکانی دەستگیر کراوە و ئێستا لە بنکەی پۆلیسی ئاکرێیە، ماوەی ساڵێکە مووچە و پلەکەشی ڕاگیرابوو.
ئەوەش هاتووە: لە ڕابردودا (ئیسلام زێباری) دەیان دۆسیەی لەسەر خراپی دۆخی پێشمەرگە و گەندەڵی لە سلکی سەربازی و بەحیزبی کردنی هێزی سەربازی بڵاو کردوەتەوە.
ڕەوتی هەڵوێست ڕاشیدەگەیێنێت: ئیسلام زێباری یەکێکە لە سەرکردەکانی ڕەوتی هەڵوێست لە بادینان؛ ئێمە ئەم دەستگیر کردنە بە کارێکی حزبی و دۆسیەیێکی سیاسی دەزانین و داواکارین (ئیسلام زێباری) ئازاد بکرێت، هەروەها حزبی دەسەڵاتدار واز لەو رەفتارە نادیموکراسییانە بهێنێت.
Your Comment