لە راگەیەندراوەکەی بەڕیوبەری خۆسەریدا هاتووە: "ئێمە ئەو تاوانانە بەتەواوی شەرمەزار دەکەین، ئەمەش لە کاتێکدایە کە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی و هێزەکانی گەرەنتیکەری ئاگربەست بێدەنگن بەرامبەر بەم تاوانانە، ئەم لایەنانەش بە بەرپرسیار دەزانین لە بەردەوامیی هێرشەکانی تورکیا، کە رۆژ لە دوای رۆژ توندتر دەبن، لەگەڵ بەردەوامی بێدەنگیی ئەو لایەنانە".
ئاماژەیان بەوەش کرد، ئەم دۆخە راستەوخۆ کاریگەری لەسەر چالاکییە هاوبەشەکانی نێوان ئەوان و هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دەبێت.
بەڕێوبەری خۆسەری بۆردوومانەکەی تورکیای بە "ڕقێکی شاراوە کە پێچەوانەی هەموو هەوڵێکە بەئاراستەی گەیشتن بە سەقامگیری و بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و داعش بەتایبەتی" وەسف دەکات.
Your Comment