بەپێی هەواڵی کوردپرێس، عەلى حەمە ساڵح، ئەندامى پێشووى پەرلەمانى کوردستان نووسراوێکى وەزارەتى پێشمەرگەى بڵاو کردووەتەوە و نووسراوەکە، ئیمزاى ئیمزاى بریکارى وەزارەتى پێشمەرگەى لەسەرە هاتووە: ڕاکێشانى بڕى ۱ ملیار و ٢٧٨ ملیۆن دینار لە ئەژمارى بەڕێوەبەرایەتى گەنجینەى هەرێم و دانانى لە ئەژمارى وەزارەتى پێشمەرگە لە بانکى منارە لە ژمارە ٢٣٠، بە مەبەستى کڕینى دوو خانوو لە فیوچەر ستى بۆ بریکارى وەزارەتى پێشمەرگە.
لەسەر ئەو پرسە محەمەد حسێن، شارەزای ئابوورى لە فەیسبووکى خۆى نووسیویەتى: ئەم بڕە پارەیە دەکاتە مووچەی مانگانەی ۲ هەزار و ٥٥٤ پێشمەرگەی گەنجی تازە دامەزراو، کە مووچەکەیان لە ٥٠٤ هەزار دینارەوە دەست پێ ئەکات.
دەشڵێت: ئەم پارەی خەرج کراوە بۆ خانووەکانی بریکاری وەزیر بەسە بۆ ئەوەی مووچەی مانگێکی ۴ و ٢٩١ کرێکاری ژینگەپارێزی پێ دابین بکرێت، کە ئەگەر ئەوان نەبن بۆگەنی و پاشەڕۆ ناچارمان دەکات شارەکان جێبهێڵین.
ئەو شارەزا ئابوورییە باس لەوەش دەکات، ئەمە تەنها مشتێکە لە خەرواری چۆنیەتی ئیدارەدانی پارە و سامانی گشتیی ئەم وڵاتە و نووسیویەتى: ئێستا ئەزانن بۆچی داهاتەناوخۆیی و نەوتی و نانەوتییەکان بەشی مووچە و خەرجییە پێویستەکان ناکان حکوومەت لات و قەرزارە بەڵام بەرپرسەکانی تێر و پڕن.
Your Comment