بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لەو دیدارەدا فراکسۆنی یەکێتی کۆمەڵێ داخوازی هەنووکەیی خستە بەردەم سەرۆک وەزیرانی عێراق لەوان ناردنی پشکی هەرێم یاخود سلفەیەک بۆ دابەشکردنی مووچە لە هەرێمی کوردستان و تەرخانکردنی بوودجەیەک وەکوو دیاریی سەرۆک وەزیران بۆ پارێزگای هەڵەبجە.
سەرۆکی فراکسیۆنی پشتیوانیی یەکێتیی بۆ سەرکەوتنی هەنگاوەکانی حکوومەت بۆ خزمەتکردنی خەڵک و چاکسازی دووپاتکردەوە.
لای خۆیەوە سەرۆک وەزیرانی عێراق سەبارەت بە داخوازییەکانی فراکسیۆنی یەکێتی رایگەیاند هەموو داواکارییەکان تاوتوێ دەکەین و بڕیاری پێویستی لەبارەوە دەدەن.
Your Comment