"لونه‌ر کروزه‌ر" بەرهەمی نوێی ژاپۆن بۆ گەڕان لەسەر مانگ

بەشی زانست و تەکنەلۆژیا- له‌ نوێترین دروستکراوی که‌شتییه‌ ئاسمانه‌کانی بۆشایی گه‌ردوون، ژاپۆن هه‌وڵ ده‌دات ئۆتۆمبێلێک دروست بکات بۆ ئه‌وه‌ی بینێرێته‌ سه‌ر مانگ که‌ جێی دانیشتنی دوو که‌شتیوانی ئاسمانیی تێدا ده‌بێته‌وه‌.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، کۆمپانیای Mitsubishi Heavy Industries بۆ پیشه‌سازیی قورس، پێوه‌ندی به‌ پڕۆژه‌ی دروستکردنی ئۆتۆمبێلێک بۆ سه‌ر مانگ کرد که‌ ده‌زگای توێژینه‌وه‌ی فڕۆکه‌وانی ژاپۆن و تۆیۆتا مۆتۆ کاری دروستکردنه‌که‌ ته‌واو ده‌که‌ن.

ئه‌و پڕۆژه‌یه‌ به‌ ناوی " لونه‌ر کروزه‌ر"ه‌، دوو دامه‌زراوه‌ی ژاپۆنی ساڵانێکه‌ کاری له‌سه‌ر ده‌که‌ن.

ئۆتۆمبێله‌که‌ شه‌ش تایه‌ی بۆ سه‌ر مانگ هه‌یه‌ که‌ به‌ وزه‌ی خۆر بارگاوی کراوه‌، هه‌روه‌ها تایبه‌تمه‌ندی ئۆتۆمبێله‌که‌ به‌و شێوه‌یه‌ دروست کراوه‌ که‌ له‌سه‌ر ڕووی مانگ بڕوات، لێکۆڵینه‌وه‌ له‌ڕووی زه‌وییه‌که‌ی بکات، کۆمپانیای Mitsubishi Heavy Industries به‌رپرسیاره‌ له‌ مانه‌وه‌ و ڕه‌خساندنی ئاسووده‌یی له‌ناو ئۆتۆمبێله‌که‌.

درێژیی ئۆتۆمبێله‌که‌ 6 مه‌ترە و پانیی 5.2 مه‌تر و به‌رزیی 3.8 مه‌تر دەبێت، هه‌روه‌ها ڕووبه‌ری ناوه‌وه‌ی 13 مه‌تر چوارگۆشه‌ بێت، له‌گه‌ڵ دوو کورسی بۆ که‌شتیوانه‌ ئاسمانییه‌کان، بێجگه‌ له‌مانه‌ ئه‌و پاترییه‌ ڕێ به‌ ئۆتۆمبێله‌که‌ ده‌دات هه‌زار کیلۆمه‌تر له‌سه‌ر ڕووی مانگ ببڕێت.

پێشبینی ده‌کرێت له‌ ساڵی 2029 به‌کارهێنانی ئه‌و ئۆتۆمبێله‌ مۆدێرنه‌ ده‌ست پێ بکات.

News Code 221897

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha