بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئوسامە عەتڵڵا بەرپرسی کارگێڕی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن لە عێراق رایگەیاندووە، نووسینگەکەیان لە کەرکووک دەستیکردووە بە پرۆسەی نوێکردنەوەی تۆماری دەنگدەران وەک ئامادەکاریی بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان لەساڵی ۲۰۲۳ و لە رۆژی ۹ی تەمموزەوە تا ۷ی ئاب بەردەوام دەبن لە نوێکردنەوەی تۆمارەکان.
بەرپرسی کارگێڕی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن لە عێراق وتووشیەتی: میکانیزمی نوێکردنەوەکە پرۆسەکانی گواستنەوە و گۆڕانکاری لە ناوەندەکانی دەنگدان دەگرێتەوە و هەروەها سڕینەوەی زانیارییەکانی ئەوانەی کۆچی دواییان کردوە، بۆ ئەو مەبەستەش ۴۹ ناوەندی تۆمارکردن و نوێکردنەوەیان لە پارێزگاکە کردۆتەوە و رێژەی زانیارییەکان کە تائێستا بەدەستیان گەیشتووە ۹۶%ـەو رێژەی دابەشکردنی کارتی بایۆمەتری دەنگدانیش ۹۸% دابەش کردووە.
Your Comment