سیستەمی خۆبەڕێوەبەری زیاتر پێشدەخەین و فراوانتری دەکەین

بەشی سووریا- فەرماندەی گشتیی ھێزەکانی سووریای دیموکرات لە یادی 11 ساڵەی شۆڕشی 19ی تەمموز لە کوردستانی سووریادا رایگەیاند: "ئەو شۆڕشە گەلێک دەستکەوتی مەزنی بۆ کورد و گەلانی ناوچەکە بەدەست‌ھێناوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، کۆبانی دەربارەی دۆسیەی چارەسەری لە سووریا لە پەیامەکەیدا رایگەیاند: "تا لە سووریا چارەسەری سیاسی پێش‌نەکەوێت، گەلانی باکوور و رۆژھەڵاتی سووریا بە تەواوی پێکھاتەکانییەوە نەگەنە مافەکانیان، دەست لە تێکۆشان ھەڵناگرین و دەستکەوتەکانی شۆڕش دەپارێزین".

فەرماندەی گشتیی هەسەدە، لە هەمان پەیامدا راشیگەیاند کە ئەوان سیستەمی خۆبەڕێوەبەریی زیاتر پێشدەخەن و فراوانتری دەکەن.

ناوبراو وتیشی، لە شۆڕشی 19ی تەمووزدا کوردانی سووریا بوون بە خاوەنی ھێزێکی پاراستنی سەرەکی، کە ئێستا ناوی ھێزەکانی سووریای دیموکراتە".

News Code 221877

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha