ڕێبەری باڵای ئێران پەیامێکی لەبارەی بێڕێزی کردن بە قورئانی پیرۆز بڵاو کردەوە

بەشی ئێران- ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی ئێران لە پەیامێکدا بێڕێزی کردن بە قورئانی پیرۆزی بە ڕووداوێکی تاڵ و پیلانگێڕانە ناو برد.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، دەقی پەیامەکەی ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی بەم شێوەیە:

 

بسم الله الرحمن الرحیم

بێڕێزی کردن بە قورئانی پیرۆز لە سوید ڕووداوێکی تاڵ و پیلانگێڕییەکی مەترسیدارە. خواستی هەموو زانایانی ئیسلامی توندترین سزایە بۆ ئەنجامدەری ئەم تاوانە قیزەونە، پێویستە حکوومەتی سوید ئەوە بزانێت کە بە پشتیوانی کردنی تاوانبارەکە، هەڵوێستی شەڕخوازانەی لە دژی جیهانی ئیسلامی گرتۆتەبەر و ڕق و کینە و دوژمنایەتیی گەلانی موسڵمان و زۆرێک لە حکوومەتەکانیانی لێکەوتۆتەوە.

ئەرکی ئەو حکوومەتە ئەوەیە کە ئەنجامدەری تاوانەکە ڕادەستی سیستەمی دادوەریی وڵاتانی ئیسلامی بکات. پیلانگێڕانی پشت پەردەش پێویستە ئەوە بزانن کە کەرامەتی قورئانی پیرۆز ڕۆژ لەدوای ڕۆژ زیاتر دەبێت و ڕووناکی ڕێنماییەکانی گەشاوەتر بووە. والله غالبٌ علی اَمرِه

News Code 221876

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha