وەزیری بەرگریی فەرەنسا و سەرۆکی هەرێمی کوردستان کۆ بوونەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سیباستیان لوكۆغنیو، وەزیری بەرگریی فەرەنسا گەیشتە هەرێمی كوردستان.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سیباستیان لوكۆغنیو، وەزیری بەرگریی فەرەنسا لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان و فەرماندەی گشتیی هێزی پێشمەرگەی كوردستان كۆبووەوە.

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان دوای كۆبوونەوەكە، لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیی هاوبەشدا رایگەیاند "كۆبوونەوەیەكی باشمان هەبوو، باسمان لە شەڕی داعش و بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و تووندڕەوی كرد، هەردوولامان هاوڕابووین كە داعش هێشتا مەترسییەكی راستەقینەیە لە ئاسایش و سەقامگیریی عێراق و ناوچەكە."

 بارزانی وتیشی: "سوپاسی فەرەنسامان كرد بۆ پشتیوانی و دۆستایەتیی بەردەوامیان لەگەڵ گەلی كوردستان، گەلی كوردستان هەرگیز پشتیوانیی فەرەنسا لە قۆناخە جیاوازەكاندا لەبیر ناكات".

News Code 221865

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha