تۆپخانەکانی تورکیا ناوچە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستانیان تۆپباران کرد

بەشی تورکیا- تۆپخانەکانی تورکیا جارێکی تر ناوچە سنووریەکانی هەرێمی کوردستانیان تۆپباران کردەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی بڵاو کراونەتەوە، ئەمڕۆ شەممە ۱۵ی ۷ی ۲۰۲۳ تۆپخانەکانی تورکیا بنکە و بارەگاکانی چەکدارانی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە)یان لە زنجیرە چیای مەتیان لەسنووری ناوچەی نهێل سەر بەناحیەی دێرەلوک تۆپباران کردۆتەوە.

هەر بەگوێرەی زانیارییەکان یەکێک لە تۆپەکان بەر ناوچەیەکی نزیک شوێنی نیشتەجێبوونی هاوڵاتیان کەوتووە لەنێوان هەردوو گوندی بەرچی و سەرگەلیدا ئەمەش بۆتە هۆکاری بڵاوبوونەوەی ترس و دڵەڕاوکێ لەناو دانیشتوانی گوندەکەدا.

هەروەها زانراویشە کە بۆردوومانەکان هیچ زیانێکی گیانیی نەبووە، بەڵام بۆتە هۆکاری کەوتنەوەی ئاگر و پووش و پاوانی ناوچەکە سووتاون.

News Code 221838

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha