لاهوور شێخ جەنگی: لە پڕۆسەی سیاسیی عێراق دانەبڕاوم

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- لاهوور شێخ جەنگی لەبارەی پڕۆژەکەی بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان لە کەرکووک و ناوچە دابڕاوەکان وتی لە پڕۆسەی سیاسی دانەبڕاوم و بەدوای دەرفەتێکدا گەڕاوم بۆ دەستکردن بە جووڵە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لاهوور شێخ جەنگی، لەمیانی ئامادەبوونی لە یاری نێوان هەردوو یانەی هەولێر و نەورۆز لە شاری سلێمانی، لە لێدوانێکدا بۆ ڕووداو لەبارەی پڕۆژەکەی بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان لە کەرکووک و ناوچە دابڕاوەکان، وتی: چاوم لە شتی تر و گەورەترە لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان، بەڵام حەزم کرد بەم پڕۆژەیە بەشدار بم بۆ ئەوەی بێ ڕۆڵ دانەنیشم بەرامبەر بەوەی لە ناوچە جێناکۆکەکان ڕوودەدات، چوونکە خەڵکی ناوچە دابڕاوەکان زەرەرمەند بوون. بەرهەمهێنانی ئەم پڕۆژەیە لەوەوە بووە کە زیانمان بە خەڵکی ناوچە دابڕاوەکان گەیاندووە."

هەروەها جەختیشی کردەوە: "کاتی ئەوەیە بۆ جارێکیش بێت ئێمە واز لە حزبایەتی بهێنین. لە سلێمانی و هەولێر چی ئەکەن بیکەن، بەڵام لە کەرکووک، لە دیالە، لە مووسڵ، لە سەڵاحەدین و ئەو ناوچانە کورد بەتایبەتی چاوی لە دەستی یەکێتی و پارتییە".

News Code 221822

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha