سکرتێری خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان لەبارەی وەرگرتنی پارەیەک وەک نەسرییە ڕوونکردنەوە دەدات

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سکرتێری خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان ڕوونکردنەوەیەکی بڵاو کردەوە و رایگەیاند: لە هەندێ پەیج و ئەکاونتی تۆری کۆمەڵایەتی فەیسبووک هەواڵێک سەبارەت بە وەرگرتنی برە پارەیەکی زۆر وەک نەسریە لەلایەن بەندەوە بڵاو دەکەنەوە، بەپێویستمان زانی ئەم روونکردنەوەیە بڵاو بکەینەوە.

مونا قاوەچی دەشڵێت: رایبگەیێنین کە سەرلەبەری ئەو هەواڵانە دوورن لە راستی و هەڵبەستراو و دروستکراون، بە هەموو لایەکی رادەگەیێنین کە جگە لە مووچەی حەقی خۆمان هیچ برە پارەیەکی ترمان وەرنەگرتوە.

ئاماژەی بەوشەداوە: بابەتێکی لەم شێوەیە بوونی نییە و ئەوەی بڵاو دەکرێتەوە هەڵبەستراو و دوورن لە ڕاستی و هەمووی ڕەت دەکەینەوە.

News Code 221791

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha