تەوەری گفتوگۆی نێوان سەرۆکی هەرێمی کوردستان و راوێژکاری ئەڵمانیا لە بەرلین

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ راوێژکاری ئەڵمانیا کۆ بووەوە و پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییەکانی نێوانیان تاوتوێ کرد.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر بڵاوی کردەوە: "خۆشحاڵم کە ئەمڕۆ لە بەرلین چاوم بە راوێژکاری ئەڵمانیا ئولاف شوڵتز کەوت، بیروڕامان لەسەر پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و عێراق لەگەڵ ئەڵمانیا تاوتوێ کرد."

سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئەوەشی خستووەتە ڕوو: "هەروەها سوپاسی ئەڵمانیام کرد بۆ پاڵپشتی‌کردنی هەرێمی کوردستان لە کاتە سەختەکاندا لە ماوەی چەند ساڵی ڕابردوودا".

News Code 221747

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha