بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەمینداریەتی گشتیی چوارچێوەی هەماهەنگی لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، چوارچێوەی هەماهەنگی کۆبوونەوەی خولیی خۆی لە نووسینگەی هادی عامری ئەنجامدا بۆ تاوتوێ کردنی دوایین پێشهاتە سیاسی و ئابووری و ئەمنییەکانی وڵات.
ئاماژەی بەوەش کرد، لە سەرەتای کۆبوونەوەکەدا سەرۆک وەزیران ئامادەکارییەکانی حکوومەتی بۆ جێبەجێ کردنی یاسای بوودجە و دۆخی کارەبا و هەڵسەنگاندنی ئەدای کارەبای لە ماوەی ڕابردوو خستە ڕوو.
هەر بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە، لایەنەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی پاڵپشتیی خۆیان بۆ ئەو بڕیار و ڕێوشوێنانەی حکوومەت لە خزمەتی هاوڵاتیدا گرتویەتیەبەر دەربڕی، هەروەها پێشوازیان لە بەردەوامیی جێبەجێ کردنی پڕۆژە گرنگەکان و تەواوکردنی سەرجەم ئەو پلانانەی لە پرۆگرامی وەزاری حکوومەتدا هاتووە بۆ پەرەپێدانی کەرتە جیاوازەکان و بەدەستهێنانی گەشەپێدانی بەردەوام کرد.
Your Comment