سکاڵا لەسەر سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان تۆمار کرا

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکی جووڵانەوەی نەوەی نوێ، لە دادگای باڵای فیدراڵی سکاڵایەک لە دژی مادەی دووی یاسای هەمواری یەکەمی یاسای پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان تۆماردەکەن.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بەگوێرەی خشتەی دانیشتنەکانی دادگای باڵای فیدراڵی، بڕیارە رۆژی یەکشەممە، ۶-۸-۲۰۲۳، دادگاکە لەبارەی سکاڵایەک کۆببێتەوە، کە لەلایەن شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جووڵانەوەی نەوەی نوێ و سروە عەبدولواحید، سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ لەدژی درێژکردنەوەی وادەی یاسایی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان تۆمارکراوە و داوای هەڵوەشاندنەوەی ئەنجوومەنی پارێزگاکان دەکەن.

سکاڵاکە ژمارەی ۱۲۴/فیدراڵی/۲۰۲۳ هەیە، لە دژی د. رێواز فایەق، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان و نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان تۆمارکراوە.

لە سکاڵاکەدا، سکاڵاکاران داوایان لە دادگاکە کردووە مادەی دووی یاسای یاسای ژمارە سێی ساڵی ۲۰۰۹ـی پارێزگاکانی هەرێمی کوردستانی هەموارکراو بە نادەستووری بزانێت و ئەنجوومەنی پارێزگاکان بە هەڵوەشاوە لە رۆژی کۆتاییهاتنی خولی هەڵبژاردنییەوە لە دوای تەواوکردنی چوار ساڵی خۆیان لە رۆژی یەکەم دانیشتنیان بزانێت.

رۆژی پێنجشەممە، ۲۲-۶-۲۰۲۳، ئازاد محەمەد، سەرۆكی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی لەبارەی سکاڵاکەوە رایگەیاند، “ئەو درێژکردنەوەیەی کراوە پەرلەمانی کوردستان کردوویەتی و بەپێی مادە یاساییەکە درێژکردنەوەکە تاوەکو هەڵبژاردنێکی دیکە دەبێت، لەگەڵ ئەوەشدا ئێمە چەند جارێک داوامانکردووە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان بکرێت، دوایینجاریش لە مانگی شوباتی ئەمساڵ بوو".

لە هەرێمی کوردستان دوو جار هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان کراوە، دوایینیان لە ۳۰ نیسانى ۲۰۱۴ بوو. لە رۆژی ۲۳-۶-۲۰۱۸ـەوە وادەی یاسایی ئەنجوومەنی پارێزگاکان کۆتاییهاتووە، پەرلەمانی کوردستانیش سەرەتای مانگی تەمممووزی ۲۰۱۹ تەمەنی یاسایی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی تاوەکو هەڵبژاردنێکی دیکە درێژکردەوە.

News Code 221716

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha